ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

گرێبەستی ئالڤارێز نوێدەکرێتەوە

یاریگا
جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رازی بووە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028 نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی ستیزن رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە کارگێری یانەکەی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، هەفتەی داهاتوو تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 نوێ بکاتەوە.

ئالڤارێز لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 31 یاریی کردووە و خاوەنی 10 گۆڵ و 3 ئەسیستە.

Back to top button