ئه‌وروپا

مۆلەر گاڵتە بە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گاڵتە بە بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

بارسێلۆنا تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر بایرن میونشن بە سێ گۆلی بێ وەڵام و بەوەش بەشێوەیەكی فەرمی ماڵئاواییان كرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مۆلەر تویتێكی یانەی بایرنی دووبارە بڵاوكردووەتەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی و نووسیویەتی:

” هەمیشە حەز ئەكەم بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بكەم ”.

مۆلەر لە حەوت یاریدا بەرامبەر بارسێلۆنا توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button