ئیسپانیا

چارەنووسی بەنزیما بۆ دێربی یەکلابووەوە

کەریم بەنزیمە بە تیمی پزیشکی یانەکەی راگەیاندووە ئامادەیە بۆ یاریکردن.

کەریم بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد  تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە شەوی سێ شەممە بەرامبەر ئینتەر یاری نەکرد، بەڵام بەگوێرەی سێرجیۆ کویرانتی  رۆژنامەنووسی گۆڵازۆی ئیسپانی، کەریم ئامادەیە بۆ ئەو یارییە.

سێرجیۆ دەڵێت ئەمڕۆ کەریم قسەی لەگەڵ ستافی پزیشکی کردووە و پێ وتوون کە ئەو هیچ ئازارێکی نیە و دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری مەشقەکان بکات ئەمەش پاش ئەوەی مەشقەکانی بەتەنها ئەنجام دا ئەمڕۆ.

کەریم تا رۆژی یەکشەممە کاتێکی زۆری لەبەردەمدایە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەو یارییە و بەشداردەبێت.

هەروەها گاریس بەیڵ بەشداری مەشقە ئاساییەکانی یانەکەی کردووە و یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی تیمەکە. بەوەش سیبایۆس کۆتا یاریزانە لە ریزەکانی مەدرید کێشەی پێکانی هەبێت و ئەویش نزیکە لە گەڕانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button