ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

کۆرۆنا بەرۆکی تۆتنهامی گرتووە و رینیس یش ئامادەنیە هاوکارییان بکات

یاریگا-شەپۆلێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا  زۆربەی ستاف و یاریزانانی تۆتنهام هۆتسپێرزی گرتووەتە و یانەی بەرامبەریش ئامادەنیە یارییەکەیان دوابخات.

تا ئێستا هەشت یاریزان و پێنج کەس لە ستافی یانەکە تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون و ئەمشەویش لە  خولی کۆنفرانس بەرامبەر رینیسی فەڕەنسی یارییان هەیە. تۆتنهام لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یوفا و تا ئێستا بڕیاری یەکێتییەکە ئەوەیە هەر یانەیەک ١٣ یاریزانی ئامادەی هەبێت لە نێویاندا گۆڵپارێزێک ئەوا دەبێت یاری بکەن. بەڵام تۆتنهام پێی وایە دەتوانن بڕوایان پێبهێنن کە ئەو یاسایە دادپەروارانە نیە و دەبێت یارییەکە دوابخرێت.

تۆتنهام تا ئێستا ئاشکراینەکردووە ئەو یاریزانانە کێن کە تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون. چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژە بەوە دەکەن یارییەکە دواخراوە بەڵام ئەمە رینیسی  توڕەکردووە چونکە ئەوان گەیشتوونەتە لەندەن بۆ ئەنجامدانی یارییەکە بێ ئەوەی کەس ئاگادارییان بکاتەوە لە بارودۆخەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button