ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

موندۆ: مارسێلۆ دەزانێت وەرزی داهاتوو لەکوێ یاری دەکات

یاریگا-مارسێلۆی بەرگریکاری بە ئەزموون هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و دەشزانێت لەکوێ یاری دەکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، مارسێلۆ پاش ١٣ ساڵ لەگەڵ مێرەنگی، هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی و یاری بۆ یانە دێرینەکەی خۆی دەکات کە فلۆمێنسییە.

موندۆ دەڵێت  کاپتنەکەی مەدرید دەزانێت بەهۆی دابەزینی ئاستی و هەڵکشانی تەمەنی چانسی یاریکردنی لە یانەیەکی دیکەی ئەورووپا بەهێز نیە و دەیەوێت کۆتا ساڵەکانی یاریکردنی لەوێ بەکۆتا بهێنێت.

مارسێلۆ دوای رۆیشتنی رامۆس بووە کاپتنی یەکەمی یانەکە بەڵام بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردنی، زۆرینەی یارییەکان کەریم بەنزیمە سەرکردایەتی تیمەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button