ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن کارێکی قورسی لە پێشە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لێڤاندۆڤسکی

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، کارگێری یانەکەشی دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، گرێبەستەکە نوێبکاتەوە.

ماڵپەری AZ بڵاویکردەوە، باڤارییەکان لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی باشترین گۆڵکاری یانەکەیان نوێ بکەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە زەهاوی بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ساڵح حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە نیە، چاوەڕێ دەکرێت نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەوەندە ئاسان نەبێت.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەریش رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد، لیڤا داوای لە بەرێوەبەری کارەکانی کردووە، بۆ هاوینی داهاتوو قسە لەگەڵ کارگێری یانەی ریال مەدرید بکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button