ئیتاڵیا

ووردەکاری شەڕەکەی ئالێگری و مۆراتا

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری نێوان یوڤێنتۆس و جەنەوا، گرژی کەوتە نێوان ئەلڤارۆ مۆراتا و ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر.

مۆراتا لەم وەرزەدا تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە و شەوی رابردوو لە نیوەی دووهەمدا گۆڕانکاری پێککرا، ئالێگری لە کاتی هاتنە دەرەوەی ئەو یاریزانە  دەبینێت ناڕازییە لە هاتنە دەرەوە پاڵێکی پێوەدەنێت و بە دەنگی بەرز پێی دەڵێت “فاوڵێکت دا بەوان و  دەبێت بێدەنگ بیت”. پاشان مۆراتا دەڵێت “چیم کردووە؟؟”.

دوای یارییەکە پرسیاری ئەو رووداوە لە ئالێگری کرا و ئەویش وتی “بەنیاز نەبووم مۆراتا دابنیشێنم چونکە باش یاری دەکرد سەرەڕای گۆڵ نەکردن بەڵام زۆر گفتوگۆی دەکرد و دواتر کارتێکی زەردی وەرگرت و بڕیارەکەم گۆڕی؛”.

یۆڤی بە دوو گۆڵی کوادرادۆ و دیبالا یارییەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button