ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: بریارە لە یانەیەکی گەورە یاری بکەم

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکات.

یاریزانە لاوەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لە کەناڵی پرایم ڤیدیۆ سپۆرت کە تیەری هێنری پێشکەشکاری بوو گووتی ” بەڵێ راستە هاوینی رابردوو بریارمدا یانەکەم جێبێڵم و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکەم، هەموو ئارەزووم ئەوەیە ئەزمونێکی دیکە تاقی بکەمەوە، لە داهاتووش هەر شتێک رووبدات، دەمەوێت لە یانەیەکی گەورە یاری بکەم “.

ئێمباپێ لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا گووتیشی ” من ئێستا لە پاریسم و زۆر دڵخۆشم لێرە، ئەوەی بیری لێدەکەمەوە تەنها سەرکەوتنەکانی یانەکەمە، لە یانەیەک یاری دەکەم کە هەموو ئامانج بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button