ئاسیا

ئەمڕۆ دێربی تاران لە نێوان ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بەڕێوەدچێت

یاریگا
ئەمڕۆ لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی ئێران، هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس لە دێربی تاران رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 15:45 خولەک بەکاتی هەولێر، لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی ئێران هەردوو رکابەری دێرینە تارانیەکان رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، ئیستیقلال کە میوانداری یارییەکە، پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی دێت. لە بەرامبەردا پێرسپۆلیس ئەو یانەیەش بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت.

ئەم یارییە وەکو هەمیشە لە یاریگای ئازادی دەکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاندەران ناتوانن لە یاریگا ئامادەبن.

Back to top button