ئاسیا

ئەمڕۆ یەکێک لە دێربیە گەورەکانی جیهان دەکرێت

یاریگا-
بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 19:00 بەکاتی هەولێر هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال لە گەڕی 23 خولی نایابی ئێران لە یاریگای ئازادی شاری تاران رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

یارییەکە بە دطربی سوور و شینەکان ناودەبرێت و یەکێکە لە دێربیە گەورەکانی جیهان کە ساڵانە بۆ ئەم یارییە نزیکەی 100 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادە دەبن، بەڵام دوو وەرزە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێربیەکە بەبێ هاندەر دەکرێت. هەردوو یانە ئەم وەرزە ململانێ بەدەست هێنانی ناسناوەکە دەکەن، پێرسپۆلیس پلەی دووەم و ئیستیقلال پلەی سێیەمی ریزبەندیان گرتووە.

وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلال بەهۆی پێکان ئەستەمە بەشداری ئەم یارییە بکات، هەرچەندە تیمی پزیشکی یانەکە هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەشداری کردنی، لەلایەکی دیکەوە پێرسپۆلیس ئەوانیش یاریزانێکی کوردیان بەناوی وەحید ئەمیری هەیە و ئەو یاریزانە ئامادەی یارییەکە دەبێت.

Back to top button