ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی ئەلۆنسۆ: هیوادارم ڕیال مەدرید شكست بهێنێت بەرامبەر ڕیاڵ سۆسێداد

یاریگا-

چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی و ناوەڕاستكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی هیواخوازە ڕیال مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ سۆسێداد شكست بهێنێت.

ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ڕیال مەدرید دەبێتە میوانی ڕیاڵ سۆسێداد ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا.

چابی ئەلۆنسۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی: كارلۆ ئەنچیلۆتی لە دوو یانە چانسی یاریكردنی پێداوم لەگەڵ ڕیال مەدرید و بایرن میونشن ، پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵی.

هەروەها ووتیشی: كارێكی زۆر باش دەكەن لەگەڵ ڕیال مەدرید ، بەڵام هیوادارم ڕیال سۆسێداد بتوانێت یاریەكە بباتەوە.

لە ئێستادا ئەلۆنسۆ ڕاهێنەرایەتی تیمی دووەمی ڕیال سۆسێداد دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button