ئه‌مریکا

ڕاهێنەری ئەرجەنتین: بە نیسبەت ئێمەوە کۆپا ئەمریکا هێشتا دەستی پێنەکردووە

یاریگا- لە لێدوانێکدا پێش دووەم یاریان لە میانی کۆپا ئەمێریکای 2019ی بەڕازیل بەرامبەر پاراگوای، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین بە متمانە بەخۆبوون بە خۆی و یاریزانەکانەوە دەرکەوت.

سکالۆنی ڕایگەیاند کە دۆڕاندنی یەکەم یاریان بەرامبەر کۆڵۆمبیا مانای ئەوە نادات کە هەڵبژاردەکەیان لە بازنەی کێبڕکێکردنی نازناوەکە چووبێتە دەرەوە، گوتی: “بە نیسبەتی ئێمەوە پاڵەوانێتییەکە هێشتا دەستی پێنەکردووە، چونکە بەو ڕووخسارەوە دەرنەکەوتووین کە دەمانەوێت. ئەوە لە یارییەکانی داهاتوودا ڕوو دەدات.”

سەبارەت بە ورەی یاریزانەکانیشی گوتی: “بارودۆخی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە جێی ڕەزامەندییمە، وە متمانەم بە تواناکانیان هەیە ئەو دۆخە تێپەڕێنن کە لە یاری کۆڵۆمبیا ڕوی دا. ئاستێکیش بنوێنن کە شایەنی خۆیان و هەڵبژاردەکەش بێت.”

ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی هەڵبژادەکانی کۆڵۆمبیا و پاراگوای و قەتەڕە، یاریی یەکەمیان بەرامبەر کۆڵۆمبیا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button