ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

كاڤانی دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە تایمزی ئینگلیزی ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری شەیتانە سورەكان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.

لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی هێرشبەرە 34 ساڵانەكە لەگەل مانچێستەر یونایتد كۆتایی دێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە بارسێلۆنا پارەی پێوویستی لەبەر دەست نیە بۆ گواستنەوەی گۆڵكارە ئۆرۆگوایەكە بۆ كامپ نۆو لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەڵام دەیەوێت بە خۆڕایی یاریزانەكە بهێنێتە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button