ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بێنزیما نزیكە لە ژمارەیەكی محەمەد سەڵاح

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە ژمارەیەكی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێڤییای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان محەمەد سەڵاح تاكە یاریزانەكە لە پێش كەریم بێنزیماوە بێت لە بەشداریكردنیان لە گۆڵ تۆمار كردندا لەم وەرزەی خولەە بەهێزەكاندا.

فیرعەونە میسڕیەكە توانیویەتی بەشداری لە  تۆماركردنی 19 گۆڵ بكات ( 11 گۆڵ ، 8 ئەسیست )، لە دوای ئەو بێنزیما دێت كە توانیویەتی بەشداری لە تۆماركردنی 18 گۆڵدا بكات ( 11 گۆڵ ، 7 ئەسیست ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button