ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ماوەی دووركەوتنەوەی نەیمار ئاشكرا كرا

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاریەكەیان بەرامبەر سانت ئیتیان تووشی پێكان هات.

سانت ئیتیان لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریسی كرد و یانەی میوان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 15ی خولی فەڕەنسیدا.

لە خولەكی 84ی یاریەكەدا نەیمار تووشی پێكانێكی سەخت هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ یاریزانەكە ئەمڕۆ دووشەممە پشكنینەكان ئەنجام دەدات بۆ دیاریكردنی جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە پشكنینە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە پاژنەی چەپی هەڵگەڕاوە و بەوەش ماوەی نزیكەی شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button