ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

شۆک: ئێمباپێ گرێبەستێکی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەو پەرتوکەی کە بڵاویکردووەتەوە باس لەوە دەکات پێشتر گرێبەستێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای رەتکردووەتەوە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پەرتوکەکەیدا نوسیویەتی ” ساڵی 2017 بوو ئەو کات یاریزانی یانەی مۆناکۆ بووم، کارگێری یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکیان پێشکەش کردم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەم، سەرۆکی یانەکەش قسەی لەگەڵ من و باوکم کرد، بۆ ئەوەی ئەم ئۆفەرە رەتنەکرێتەوە، بەڵام من رازی نەبووم و بە سەرۆکی یانەکەم گووت نامەوێت ئێستا یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم و کاتی ئەوە نیە، من پاریسیم و لە فەرەنسا دەمێنمەوە ”.

ئێمباپێ ئێستاش ئامادەنیە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە و، لە هەوڵی ئەوەدایە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button