ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤاڵڤێردی دەستپێکردووە

مانچێستەریونایتد بەدوای راهێنەرێکی کاتیدا دەگەڕێت و لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، شەیتانە سوورەکان سوورن لەسەر ئەوەی لە ئێستادا تەنها راهێنەرێکی کاتی بهێنن تا کۆتایی وەرز و پاشان هاوین بە هێمنی راهێنەرێکی درێژخایەن دیاری بکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت، پێناچێت پاریس سان جێرمان رێگە رۆیشتن بە ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ بدات، هەربۆیە سەرنجیان خستووەتە سەر ڤاڵڤێردی بە گرێبەستێک تاوەکو کۆتایی وەرز.

یونایتد شەوی رابردوو بە گۆڵی بێ وەڵامی شکستی بە ڤیاریاڵ هێنا و گەیشتنە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button