ئینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

مێسی ستایشی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا-لیۆنێل مێسی لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

مارکا بەمزووانە چاوپێکەوتنێکی تێروتەسەل لەگەڵ لیۆ مێسی بڵاودەکاتەوە بەڵام لە ئێستاوە بەشێکی بڵاوکردووەتەوە و لە پرسیارێکدا سەبارەت بە رۆناڵدۆ، لیۆ دەڵێت “رۆناڵدۆ پێشتر یاری بۆ ئەوان کردووە بەڵام ئێستا قۆناغێکی زۆر جیاوازە و ئەو توانیویەتی زۆر بە باشی و بە ماوەیەکی خۆی بگونجێنێتەوە لەگەڵ مانچێستەریونایتد، هەر لە سەرەتاوە دەستی کرد بە گۆڵ تۆمارکرد وەک هەمیشە و کێشەی نەبوو لە گونجاندن لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا”.

ئەم لێدوانەی لیۆ لە کاتێکدایە، ناوبراو لەم وەرزەی خولی فەڕەنسی دا بێ گۆڵ بوو تاوەکو لەم هەفتەیەدا بەرامبەر نانتس توانی یەکەم گۆڵی خۆی لە خولدا تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button