ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

زیدان لەبەر دوو هۆکار نابێتە راهێنەری مانچێستەر یونایتد

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەڵام ناوبراو ئامادەنیە داواکاریبئەو یانەیە قبول بکات.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان هەموو ئامانجی ئەوەیە راهێنەرە فەرەنسیەکە رازی بکات، بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان، بەڵام ناوبراو بەهۆی ئەوەی توانای قسەکردنی بە زمانی ئینگلیزی نیە، ئامادەنیە داواکەی ئەو یانەیە قەبول بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە هۆکارێکی دیکەی رازی نەبوونی زیزۆ خێزانەکەیەتی، چونکە خێزانەکەی ئامادەنیە لە بەریتانیا ژیان بەسەر بەرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button