ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەگوێرۆ هەفتەی داهاتوو بە یەکجاری بریاری وازهێنان لە یاریکردن رادەگەینێت

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ،هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی نەخۆشی دڵ هەفتەی داهاتوو وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن رادەگەینێت.

سێرجیۆ رۆمێرۆ لە رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی بلاوگرانا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێز تووشی کێشەی لێدانی دڵ بوو، چاوەڕێ دەکرا بەم زووانە بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە لەلایەن پزیشکەکەی ئاگادار کراتەوە چیدیکە ناتوانێت لە یاری کردن بەردەوام بێت.

بەم شێوەیە ئەگوێرۆ بریارە هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن رابگەینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button