ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

دوو یانەی گەورە رکابەری گواستنەوەی رۆدیگێر دەکەن

یاریگا
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و، هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن رکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بلوز دەست پێکردووە و، ئەوان ئامادەن ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پێشکەشی بکەن هەرچەندە ئەوان رکابەرێکی گەورەیان لە پێشە کە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە شاهانەکان ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆدیگێر دەست پێکردووە، تاوەکو ئێستا یاریزانەکەش خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button