یاریگا-
فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ڕۆشتنی دەكات لە یانەكەی.
بەهۆی كێشەی داراییەكانی یانەی بارسێلۆناوە ناوی فرانكی دی یۆنگ بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە بەسترابوویەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ی ئیسپانی دی یۆنگ ڕەتیكردووەتەوە ڕیزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
ئەستێرە هۆڵەندیەكە دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لە یاریكردن لە كامپ نۆو.