ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

هێرشبەرێکی ئینتەر میلان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، بەهۆی تووشبوونی هێرشبەری یانەکەیان ئالێکسس سانچێزی چیلیایی بە پێکان، نزیکەی 15 رۆژ لە تواکانانی ئەو یاریزانە بێ بەش دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی نێرازۆری لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، تووشی پێکان بووە لە رانیدا و، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە نزیکەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەم شێوەیە ئالێکس سانچێز یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی، شاختار، ڤێنتزیا، ئێسپیتزیا بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button