پورتوگالتورکیامۆندیال

هەڵوێستێکی مرۆڤانەی گەورەی سڕبیا پاش گەیشتن بە جامی جیهانی

Captain Korek

یاریگا-هەڵبژاردەی سڕبیا گەیشتنی راستەوخۆی بۆ جامی جیهانی ساڵی داهاتوو مسۆگەرکردو لەگەڵیشیدا دڵی هەزارەها کەسییان خۆشکرد بە هەڵوێستێکی مرۆڤانەیان.

لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیانەوە، بەڵێنی ئەوە بە یاریزانەکان درابوو کە بە یەک ملیۆن یۆرۆ خەڵاتبکرێن ئەگەر راستەوخۆ بگەنە جامی جیهانی و شکست بە پۆرتوگال بهێنن. دوور لە چاوەڕوانییەکان سڕبیا توانیان ئەو کارە ئەنجام بدەن و خەڵاتەکەیان مسۆگەربکەن بەڵام راگەیەندرا سەرجەم یاریزانەکان بڕیاریانداوە ئەو پارەیە ببەخشنە دەزگا خێرخوازییەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشیی منداڵە هەژارەکانی وڵاتەکەیان.

لە کۆتا گەڕی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا بۆ جامی جیهانی قەتەڕ، سڕبیا توانی ٢-١ شکست بە پۆرتوگال بهێنێت و بگەنە پاڵەوانێتییەکە، پۆرتوگالیش بۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button