ئه‌وروپامۆندیال

ئەلبا: ئینریكی ڕاهێنەرێكی دادپەروەرە

یاریگا-

جۆردی ئەلبا ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەیا لە سوید و گەشتنیان بە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دەربڕی.

لە كۆتا یاری گروپی دووەمی پالاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی ، ئیسپانیا بە تاكە گۆڵێكی ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەكی 86 بەرامبەر سوید توانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی.

لە دوای یاریەكە ئەلبا ووتی: بیركردنەوەكانی ڕاهێنەر زۆر باشە ، یاریزانەكان ئامادەن بەشێوەیەكی باش یاری بكەن ، ئەو زۆر باش هەمووان دەناسێت ، هەموو شتێكی لێمان دەوێت لە هەموو كاتێكدا.

هەروەها ووتیشی: من ساڵانێكی زۆرە ئینریكی دەناسم ، ئەو ڕاهێنەرێكی دادپەروەرە ، هەلی یاریكردن دەدات بە هەمووان.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە زۆر دڵخۆشین بە سەركەوتنەكەمان ، لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپاشدا یاری زۆر باشمان ئەنجامدا ، من زۆر دڵخۆشم بە بەشداریكردنم لە مۆندیالێكی دیكەدا ، نازانم كە دەیبەینەوە یان نا ، بەڵام ئەو بیرۆكەیە لە مێشكماندایە ، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی زۆر باش دەبینەوە ، بەلام متمانەمان بە خۆمانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button