ئیتاڵیا

تۆتی: کێشەی رۆما مۆرینهۆ نیە

یاریگا-فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانەی مێژوویی رۆما بەرگری لە خۆزێ مۆرینهۆ دەکات پاش ئەنجامە ناجێگیرەکانی یانەکە.

کاپتنەکەی پێشووی جیالۆرۆسی سەبارەت بە دۆخی ئێستای رۆما وتی “ئەگەر بمانەوێت کێشەکان بخەینە ئەستۆی مۆرینهۆ، بەهەڵە سەیری باسەکە دەکەین و ئەو هۆکاری کێشەکان نیە، ئەگەر هەر راهێنەرێکی دیکەی خولی ئیتاڵی لە جێگەی مۆرینهۆ بووایە، رەنگە هێندەی ئەو یاری نەبردایەتەوە و دەبێت ستایش بکرێت. پێویستە رۆما پشتیوانی بکات و نزیک بین لێی ئەو راهێنەرێکی گەورە و کەسایەتییەکی کاریزما و مامۆستایەکی بەتوانایە”.

رۆما دوای ١٢ هەفتە لە پلەی شەشەمی خولی ئیتاڵیدایە بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ. بەڵام ئەوەی جێگەی بایەخی میدیاکان بوو شکستە گەورەکەی ئەو یانەیە بوو لە جامی کۆنفرانسی ئەورووپا بەرامبەر بۆدۆ گلیمتی نەرویجی.

بابەتی زیاتر

Back to top button