ئیتاڵیائیسپانیا

میلان و فیۆرەنتینا داوای هێرشبەرێکی مەدرید دەکەن

یاریگا-یانەکانی ئەیسی میلان و فیۆرەنتینای ئیتاڵی دەیانەوێت لوکا یۆڤیجی هێرشبەری ریاڵ مەدرید بەدەست بهێنن.

رۆیشتنی یاریزانە سڕبییەکە بە رێژەیەکی زۆر یەکلابووەتەوە و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن. هاوینی رابردوو نزیک بوو لە رۆیشتن سەرەنجام مانەوەی هەڵبژارد بەو هیوای متمانەی کارلۆ ئەنشلۆتی بەدەست بهێنێت بەڵام لەو کارەدا سەرکەوتوونەبوو.

یۆڤیج مانگی داهاتوو دەبێتە ٢٤ ساڵ و جگە لەو دوو یانە ئیتاڵییە، ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە یانەکە.

یۆڤیج لەم وەرزەدا لە سەرجەم خولەکان تەنها ٩٥ خولەک یاری کردووە و رۆیشتنی بە خواستن ئەگەرێکی دیکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button