ئه‌وروپائیسپانیا

ئەو بڕیارە نوێیانەی كە چاڤی بۆ یاریزانەكانی دەریكردووە

یاریگا-

دوای دەستبەكار بوونی وەك ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەكە چەند بڕیارێكی نوێی بۆ یاریزانەكانی دەركرد.

بەشێوەیەكی فەرمی ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ڕونالد كومانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و چاڤی هێرناندێزی وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكە دەستنیشانكرد.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی چاڤی لەگەل دەستبەكار بوونی وەك ڕاهێنەر چەند بڕیارێكی نوێی بۆ یاریزانەكانی دەركرد.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە كە یەكێك لە بڕیارەكانی چاڤی ئەوەیە كە نابێت هیچ یاریزانێك لە شاری وەرزشی و ژووری خۆ گۆڕین و پاسی تایبەتی یانەكە مۆبایل بەكار بهێنێت.

هەروەها پێوویستە هەموو یاریزانێك لە كاتی پەیوەندیكردنی بە ڕاهێننانەكانی یانەكەوە لەگەل كاربەدەستانی یانەكە تەوقە بكات.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی چاڤی ئەوەیە كە ئەو یاریزانانەی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یاریەك دووردەخرێنەوە پێوویستە پێش كاتژمێرێك لە دەستپێكی یاریەكە ئامادە بن لە یاریگا.

هەروەها هەموو یاریزانێك سیستەمێكی نوێی خۆراكی دەبێت و هەموو یاریزانێك دەبێت ڕاهێنانی تاكە كەسی ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button