ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری ڕامۆس بە درێسی پاریسەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەوروپا وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیان ئاشكرا كرد بە درێسی یانە نوێیەكەیەوە.

ڕۆژی ڕابردوو ڕامۆس بەشداری لە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەیدا كرد.

ساڵی 2021 ساڵێكی سەخت بوو بۆ كاپتنەكەی پێشووی مێرینگی بەجۆرێك كە كۆتا بەشداریكردنی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 5 كاتێك لەگەل ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێلسی بەشداریكرد.

بەپێی سەرچاوە فەڕەنسیەكان ڕامۆس دووبارە دەگەڕێتەوە یاریگاكان ڕاستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی یاریە نێودەوڵەتیەكان و گەڕانەوەی یاری یانەكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لە یاری ڕۆژی 20 مانگدا بەرامبەر نانت ڕامۆس بەشداری لەیەكەم یاری یانەكەی دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button