ئیتاڵیاگرنگترین

ئەنجامەکانی رۆما لەگەڵ مۆرینهۆ دڵخۆشکەرنین

یاریگا-ئەنجامەکانی خۆزێ مۆرینهۆ لەگەڵ رۆما خراپترن لە ساڵێک لەمەوبەر لە هەمان هەفتەدا.

هاوینی رابردوو مۆرینهۆ لە رۆما جێگەی پاوڵۆ فۆنسێکای هاونیشتیمانی گرتەوە وەکو راهێنەری نوێی گورگەکان. هەرچەندە خۆزێ بە سەرەتایەکی زۆر بەهێز دەستی پێکرد بەڵام ئەنجامەکانی تێکڕای وەرزی وەک پێویست نیە.

لە حەوت هەفتەی سەرەتای خولەکەدا، خۆزێ توانی شەش بردنەوە بۆ رۆما دەستەبەربکات بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٢ هەفتە، رۆما پێنج خاڵ کەمتری کۆکردووەتەوە بە بەراورد بە پارساڵ لەگەڵ فۆنسێکا و دوو یاری زیاتری دۆڕاندووە.

رۆما تا ئێستا ١٩ خاڵی هەیە و پارساڵ خاوەنی ٢٤ بوو. ئەوەی کەمێک لە بەرژەوەندی خۆزێ بێت ئەوەیە  رۆما دوو گۆڵ کەمتری لێ تۆمارکراوە بە بەراورد بە پارساڵ.

مۆرینهۆ لە کۆتا سێ ئەرکیدا لەگەڵ چێڵسی (جاری دووهەم)، مانچێستەریونایتد و تۆتنهام  هەمیشە هەمان سیناریۆ دووبارە بووەتەوە. بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکردووە و لە نیوەی وەرزی دووهەمیدا دوورخراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button