ئه‌مریکا

خێزانی ماڕادۆنا سکاڵا تۆماردەکەن و رەنگە لە یاری فیفا لاببرێت

یاریگا-خێزانی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا سکاڵا دژی بریکاری پێشووی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە تۆماردەکەن بەهۆی شکاندنی مافی بڵاوکردنەوەی وێنە و کەسایەتی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی سکاڵاکە، ستیفانۆ سێسی بە بێ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو کارەی هەبووبێت، هەستاوە بە واژۆکردنی چەند گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی وێنە و کەسایەتی ماڕادۆنا بە شوێنە بازرگانییەکان لە نێویاندا بە یاری ڤیدیۆیی فیفا.

ماڕادۆنا ماوەی سێ ساڵە لە یاری “ئەڵەتیمەیت تیم” ی فیفا وەکو ئەفسانە بەشدارە و یەکێکە لەو کارتە دەگمەنانەی کە ئەو کەسانەی ئەو یارییە دەکەن  چانسییان هەیە بەدەستی بهێنن. لەباری سەرگرتنی سکاڵای خێزانەکەی ماڕادۆنا  پێویستە کارتەکانی ماڕادۆنا لە یارییەکە بسڕێنەوە.

ئەمە یەکەمجارنیە پێش مردن و هەروەها و دوای مردنی ماڕادۆنا کێشە دەکەوێتە نێوان خێزانی یاریزانە کۆچکردووەکە و بریکار و پارێزەرەکانی ماڕادۆنا. پێشتریش پارێزەرەکەی تۆمەتبارکرا بە دزینی پارە و کەمتەرخەم لە کارەکانی و  تیمی پزیشکی ئەوکاتەی بەتەنها لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا

بابەتی زیاتر

Back to top button