ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

مانچێستەر سیتی داوای ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا دەكات بەرامبەر ستیرلینگ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوای ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا دەكات لە پێناو پەیوەندیكردنی ڕەحیم ستیرلینگ بە یانە كەتەلۆنییەكەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ستیرلینگ ببێت لە بەرامبەردا فرانكی دی یۆنگ پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە بازاڕی ئێستادا نرخی دی یۆنگ 60 ملیۆن یۆرۆیە و نرخی ستیرلینگ 43 ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەرمی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی سەدی قەتەڕی وەك ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەستنیشانكرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button