ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

توێژینەوەیەک: نرخی نێیمار دابەزینێکی ئێجگار زۆری بەخۆوە بینیوە

یاریگا- نرخی نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی دابەزینێکی زۆری بەخۆوە بینیوە لەو کاتەوەی پەیوەندیی کردووە بە پاریس سانت ژێرمانەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە CIES ئەنجامی داوە و تایبەتە بە چاودێریکردنی لایەنەکانی تۆپی پێ، لە دوای هاتنە ڕیزەکانی پاریسەوە هەر وەرزێک نرخی هێرشبەرەکە هاتۆتە خوارەوە وەرز لە دوای وەرز.

نێیمار لە بارسێلۆناوە بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بە یانەی PSG وەک گرانبەهاترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێ. ڕۆژنامەی سپۆرت کە ڕاپۆرتی توێژینەوەکەی بڵاو کردۆتەوە، هۆکاری دابەزینی نرخەکەی بۆ پێکانە زۆرەکان و کێشەکانی دەرەوەی یاریگای دەگەڕێنێتەوە.

ڕاپۆرتەکە نرخی ئێستای نێیمار بە 124.7 ملیۆن یۆرۆ داناوە، ئەوەش واتا لە ڕیزبەندیی حەڤدەهەمین گرانترین یاریزان دێت. لە کاتێکدا دوای شەش مانگ لە پەیوەندی کردنی بە پاریسەوە لووتکەی لیستی گرانبەهاترینی داگیر کردبوو بە 213 ملیۆن. ئەوەش واتا دابەزینی بەهای یاریزانەکە بە 88.3 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچەندە سپۆرت لە کۆتایی بابەتەکەیدا ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەوە تەنها توێژینەوەیەک نییە هەستابێت بە لێکۆڵینەوە لە نرخی نێیمار، بەڵکوو بە گوێرەی لێکدانەوەکانی ‘transfermarket’ نرخی ناوبراو بە 180 ملیۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button