ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا چوار یاریزانی وەکو شوێنگرەوەی ئەگوێرۆ دیاریکردووە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دەیەوێت زستانی داهاتوو یاریزانێک وەکو شوێنگرەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی بلاوگرانا بەهۆی ئەو نەخۆشیەی بەرۆکی گرتووە، یانەکەی دەیەوێت شوێنگرەوەی لە زستانی ئەمساڵە بگوازێتەوە، بۆیە هەر یەکە لە کاڤانی، لاکازێت، ستێرلینگ و کەریم ئەدیمی پاڵێوراون.

ئەگوێرۆ دوای رزگاربوونی لە پێکانکەی، بەشداری چەند یارییەکی یانەکەی کرد، بەڵام دواجار تووشی نەخۆشی دڵ بووە و، بەم هۆیەوە سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button