ئینگلتەرا

کلۆپ: تێد لاسۆ ناوی منی هێنا و لە خەڵاتی باشترین راهێنەر گرنگترە

یاریگا-یۆرگن کڵۆپ ئاشکرایدەکات دڵخۆشبووە بەوەی تێد لاسۆ ناوی ئەوی هێناوە لە زنجیرە درامای “تێد لاسۆ”.

دوای یارییەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ، رۆژنامەنووسێک بە کڵۆپی وت کە ئەو زۆر راهێنەری جیهان هەوڵدەدەن هاوشێوەی ئەو کاربکەن و سەرکوتووبن.

کڵۆپیش وتی “تێد لاسۆ ناوی منی هێنا لە زنجیرەکەیدا ئەوە بۆ من لە خەڵاتی باشترین راهێنەریش گرنگترە”.

تێد لاسۆ زنجیرەیەکی بەریتانییە لەسەر تۆپی پێ و کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکە راهێنەرێکە بەناوی تێد لاسۆ کە لە جیهاندا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button