ئه‌مریکا

تێڤێز: بیری تۆپی پێ ناکەم

یاریگا-کارلۆس تێڤێز بە راشکاوانە باسی ئەوە دەکات هیچ ئارەزوویەکی نەماوە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.

تێڤێز لە مانگی شەشدا بۆ سێهەم جار بوکا جونیۆرزی جێهێشت، هەرچەندە تا ئێستا وازهێنانی یەکجارەکی رانەگەیاندووە بەڵام هێرشبەرە ٣٧ ساڵەکە لەوکاتەوە بێ یانەیە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئی ئێس پی ئێن سەبارەت بە نەگەڕانەوەی، وتی “ئارەزووی ئەوەم نەماوە دوای تۆپێک بکەوم! بیری تۆپی پێ ناکەم. رۆژی شەممە لە ئاهەنگێکی گواستنەوە بووم و لە هەمان کاتدا یاری بوکا جونیۆرز بو، بە خۆمم دەوت ئەگەر  ئێستا یاریزان بوومایە ئەم ئاهەنگەم لەدەست دەچوو چونکە ئەگەر یارییەکەمان بدۆڕاندایە وەک ئەوەی روویدا، ئەوا توڕە و بێزار دەبووم و  ووزەی رۆیشتنم نەدەبوو”.

لەگەڵ ئەوەشدا تێڤێز رەتیکردەوە وازبهێنێت و وتی “گرنگی بە باری جەستەییم دەدەم و ئەگەر پڕۆژەیەک هەبوو کە بم بزوێنێت و حەزم بۆ یاری زیندوو بکاتەوە ئەوا دەگەڕێمەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button