ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر شاختار

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر شاختار دۆنیستكی ئۆكرانی بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری شاختار بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە لیستەكەدا كەریم بێنزیما دەبیندرێت و هەریەك لە یاریزانان بەیڵ ، سیبایۆس ، ڕۆدریگۆ ، ماریانۆ و ڤاڵڤێردی نابیندرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button