ئیسپانیا

جۆری نەخۆشییەکەی ئەگوێرۆ دیاریکرا

یاریگا-نوێترین زانیارییەکان لەسەر کون ئەگوێرۆ دڵخۆشکەرنین و ئەو یاریزانە تووشی نەخۆشی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ بووە (ئەریسمیا).

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، لە هێڵکاری دڵ دەرکەوتووە، دڵی ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە بەشێوەیەکی رێک لێنادات و ئەوەش هۆکاری خێرا لێدانەکەی شەوی رابردووی بووە بەرامبەر ئالاڤێز.

وابڕیارە پشکنینی زیاتر بۆ ئەنجام بدرێت و لەباری چاک نەبوونەوەیدا رەنگە پێویستی بە ئامێری رێکخستنی دڵ بێت ئەوەش کێشە بۆ یاریکردن و کاروانی وەرزشیی دروست دەکات.

سپۆرت ئەوەشی ئاشکراکردووە بەر لە ١٠ رۆژ، ئەگوێرۆ جارێکیتر تووشی ئەو دۆخە هاتووە و بەر لەوەی بگوازرێتەوە بۆ بارسێلۆناش ئەو کێشەیەی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button