ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئیبرا: ئێمباپێ وەک پێویست خۆی ماندووناکات

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج هێرشبەری پێشووی پاریس سان جێرمان، پێی وایە ئێمباپێ وەک پێویست هەوڵ نادات تاوەکو ئاستی باشترببێت.

ئێمباپێ لەم وەرزەدا ئاستی هاوشێوەی وەرزی رابردوو نیە و بەوە تۆمەتباردەکرێت خەیاڵی هەمیشە لای گواستنەوەیەتی بۆ ریاڵ مەدرید.

ئیبرا بۆ تێلێ فوت سەبارەت بە ئەستێرە ٢٢ ساڵەکە وتی “خۆشمدەوێت بەڵام وەک پێویست هەوڵ نادات، دەکرێت ببێتە یاریزانێکی زۆر باشتر ئەگەر نەترسێت لەوەی ئازاری خۆی بدات و بەسەر ئاگردا بڕوات. پێویستە ئەو کەسانە هەمیشە لە چواردەورت بن کە دەڵێن وەک پێویست نیت و زیاتر هەوڵبدە چونکە ئەوە وات لێدەکات باشتربیت’.

ئیبرا وتیشی جگە لە ئێمباپێ، پێی وایە لە یاریزانە لاوەکاندا ئێرلینگ هالاند لە باشترینەکانی جیهانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button