ئه‌وروپائیسپانیا

دوای پێكانەكەی بەرامبەر ئێلچی ماریانۆ نەشتەرگەری ئەنجام دەدات

یاریگا-

ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی باس لە پێكانەكەی دەكات بەرامبەر ئێلچی.

ئێلچی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 12ی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكەكانی كۆتاییدا ماریانۆ لە ڕوخساریدا تووشی پێكانێكی بەهێز بوو.

لە دوای یاریەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریانۆ ووتی:

” من ناتوانم لەوە زیاتر دڵخۆش بم بۆ یەكەم دەركەوتنم وەك یاریزانی سەرەكی و بردنەوەمان ، بەڵام بە داخەوە تووشی ڕووداوێكی ناخۆش بووم ، تووشی شكانی لووتم بووم و دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەم ، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوور دەكەومەوە و بە زووترین كات دەگەڕێمەوە بۆ یاریكردن ”.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button