ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

رۆدیگێر داهاتووی خۆی لەگەڵ چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی و، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بەرگریکارەکەی بلوز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیان، هاندەرانی یانەکەی دڵخۆش دەکات و دەڵێت ” من لێرە زۆر دڵخۆشم و، هەمووان دەبینن کە چەندە دڵخۆشم لێرە، لەگەڵ یانەکەم لەسەر داهاتووم قسەم کردووە، پێشتریش گووتومە دوای یۆرۆ داهاتووی خۆم یەکلایی دەکەمەوە، بەرێوەبەری کارەکانیشم لەگەڵ بەرێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەم قسەی کردووە، هیچ گرنگیەکیش بە دەنگۆکان نادەم ”.

ئەم قسانەی رۆدیگێر لە کاتێکدایە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەن وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button