ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

” ڤێراتی هاوشێوەی ئینیێستا و چاڤی باشترین ناوەڕاستکارە ”

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ستایشی ئاستی مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەکەی دەکات و، بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهان ناوی دەبات.

یاریزانەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا ستایشی ئاستی ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە دەکات و دەڵێت ” دەمزانی کە ڤێراتی یاریزانێکی باشە، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە بەم شێوەیە بێت، ئەو یاریزانێکی خێراو بەتوانایە و، هاوشێوەی چاڤی و ئینیێستا یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهان ”.

نیمۆ لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا سەبارەت بە لیۆنێل میسی دەڵێت ” لیۆ بێجگە لەوەی کە نمونەیەکی بەرزە، هاوڕێیەکی نزیکی منە و، خۆشحالم کە دووبارە پێکەوە یاری دەکەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button