یاریگا–
مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە یاری رابردووی یانەکەی، نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، پێکانی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەکەیانی پشت راستکردەوە و، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسێی تووشی بووە، پێویستی بە چوار هەفتە پشوو هەیە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.
بەم شێوەیە ڤێراتی کە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیل بەهۆی سزادان بێ بەش ببو، بۆ یارییەکانی بەرامبەر بۆردۆ و نانتیش ناگەڕێتەوە و، بەشداری کردنیش لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگیش لە گوماندایە.