ئەوروپائیسپانیا

بەرپرسانی بارسێلۆنا ئەو میدالیانەی پێشکەش بە جەنەرال فرانکۆ کراوە دەگەڕێننەوە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریانداوە ئەو دوو میدالیەی لە ساڵانی حەفتاکان پێشکەش بە فرانکۆ سەرۆکی ئەو کاتی ئیسپانیا کراوە بگەرێننەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی بلاوگرانا دەیانەوێت ئەو دوو میدالیەی کاتی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی ئیسپانیا کراوە بگەرێننەوە، یەکێکیان لە ساڵی 1971بە بۆنەی کردنەوەی یاریگای باسکێتبۆل لەلایەن بەرپرسانی ئەو کاتی بارسێلۆنا پێشکەشی کراوە و ئەوی دیکەیان لە ساڵی 1974 پێشکەشی کراوە.

فرانکۆ یەکێک لەو سەرکردانەی ئیسپانیا بووە کە بە هەموو شێوەیەک دژی جیابونەوەی هەرێمی کەتەلۆنا لە ئیسپانیا بووە و کێشەکانی نێوان ئەم دوو لایەنە تاوەکو ئێستاش هەر بەردەوامن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close