ئاسیائیسپانیا

چاڤی یەکەم ئەرکی راهێنان دەگرێتە ئەستۆ

 

یاریگا-وابڕیارە چاڤی هێرناندێز لە کۆتایی ئەم وەرزەدا  واز لە یاریکردن بهێنێت و دواتریش راستەوخۆ کاروانی راهێنەرایەتی خۆی دەست پێبکات.

بەگوێرەی رادیۆی “راک”ی ئیسپانیا براوەکەی جامی جیهانی ٢٠١٠، لە سەرەتای وەرزی داهاتووە وەکو راهێنەری سەدی قەتەڕ دەست بەکاردەبێت تاوەکو ساڵی ٢٠٢١.  هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کردووە چاڤی دەیەوێت خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ سەد بەدەست بهێنێت و پاش ئەوە ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا.

ناوەڕاستکارە مێژووییەکەی بارسا، ماوەی چوار وەرزە یاری بۆ سەد دەکات و لەو ماوەیەدا ٧٤ یاری ئەنجامداوە و ٢٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close