یاریگا

پێرێز بڕیاری كۆتایی داوە سەبارەت بە ڤینیسیۆس

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانە شاهانەكە.

لەم وەرزەدا ڤینیسیۆس 12 یاری بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی كاڵچیۆ مێركاتۆ پێرێز بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوودا پشتبە تواناكانی ڤینیسیۆس ببەستێت ،لەپاڵ پەیوەندیكردنی چاوەڕوانكراوە كیلیان ئیمباپێ و ئیرلینگ هالاند بە یانەكەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە پێرێز ڕایگەیاندووە ڤینیسیۆس بۆ فرۆشتن نیە و متمانەی تەواومان پێیەتی ، ئەو داهاتوویەكی گەورەی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button