ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح: دەمەوێت لە لیڤەرپول بەردەوام بم

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت تا وازهێنانی لە یاریكردن ، بەڵام ڕاشیگەیاند كە داهاتووی بەدەست خۆی نیە.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

سەڵاحی تەمەن 29 ساڵان لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ” سكای سپۆرت ” ووتی: دەمەوێت بمێنمەوە تا ڕۆژی كۆتایی لە ژیانی یاریكردنم ، بەلام نامەوێت زیاتر بلێم دەربارەی ئەوە ، شتەكە بەدەست من نیە ، دەكەوێتەوە سەر ئەوەی یانەكە چی دەوێت ، نەك من.

هەروەها ووتیشی: لەئێستادا ناتوانم خۆم ببینمەوە بەرامبەر لیڤەرپول یاری بكەم ، ئەوە تووشی بێتاقەتیم دەكات ، شتێكی سەختە و نامەوێت باسی بكەم ، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.

سەبارەت بەوەی كە بە باشترین یاریزانی جیهان ناوی دەهێنن سەڵاح ووتی: هەستێكی تایبەتە ، بەڵام هەموو كات نامەوێت بڵێم كە باشترینی جیهانم ، هەندێك كەس پێیان وایە و هەندێكی دیكەش بۆچوونی دیكەیان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button