ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی فاتی داوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ماوەی دواییدا هەوڵی گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنایان داوە.

هێرشبەرە لاوەكەی بلاوگرانا بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2027 لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.

فاتی چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە كە دەیەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەردەوام بێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی فاتی چەندین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی بۆ هاتووە و پاریس سان جێرمانیش یەكێك بووە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەی داوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە پاریس ئامادە بووە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە بداتە یاریزانەكە ، بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە و مانەوەی لە بارسا هەڵبژاردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button