ئیتاڵیاگرنگترین

کاپتنی رۆما: ئابڕووچوونە و زلەیەکی بەهێزمان خوارد

یاریگا-لۆرێنزۆ پلیگرینی کاپتنی یانەی رۆما داوای لێبوردن لە هاندەرانیان دەکات پاش شکستە مێژووییەکەی شەوی رابردوو.

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا رۆما ١-٦ تووشی شکست هات بەرامبەر یانەی بۆدۆ گلیمتی نەرویژی لە جامی کۆنفرانسی ئەورووپی.

کاپتنەکە دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی “تەنها دەتوانم بڵێم بمانبورن و بەهێزتر دەگەڕێینەوە، ئەوەی پێویستی دەکرد بیڵێین لەگەڵ یاریزانەکان دوای یارییەکە وتمان، هەندێک جار پێویستت بە زلەیەکە و ئەمڕۆ زلەیەکی بەهێزمان خوارد لە رومەتمان، پێویستە لەم ئابڕووچوونەوە فێرببین”.

شکستەی رۆما، گەورەترین شکستی خۆزێ مۆرینهۆ بوو وەک راهێنەر پاش بەڕیوەبردنی زیاد لە ١٠٠٠ یاری لە کاروانی کارکردنی خۆیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button