ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی هەفتەكە دەستنیشانكرد.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەریەك لە یاریزانان ئەلیسۆن بیكەر ، ئۆكافۆرد ، كۆواتیس و بلیندی وەك پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەسنیشانكرد.

– ئەلیسۆن بیكەر توانی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید سێ سەیڤ بكات.

– ئۆكافۆرد یاریزانی سالزبۆرگ لە یاریەكەیان بەرامبەر وۆلفسبۆرگ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– كۆواتیس یاریزانی سپۆرتینگ لشبۆنە لە یاریەكەیان بەرامبەر بێشكتاش توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– بلیند یاریزانی ئەیاكس لە یاریەكەیان بەرامبەر دۆرتمۆند توای گۆڵێك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button